Ahmet Furkan Mercan
22 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2022
تۆکیۆ - AA
کۆمپانیای کانۆن (Canon) پێشبینی دەکات قازانجی دارایی لە ساڵی ٢٠٢٢ بگەیەنێتە ٢٥٠ ملیار یەن (١،٩٤ ملیار دۆلار).
بهپێی ههواڵێكی Nikkei Asia، کۆمپانیا ژاپۆنییەکە کە تایبەتە بە بەرھەمھێنانی کامێرا، پێشبینی دەکات قازانجی دارایی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە سەدا ٢٢ زیاد بکات. بەم شێوەیەش قازانجی دارایی کۆمپانیاکە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ دەگاتە ٢٥٠ ملیار یەن (١،٩٤ ملیار دۆلار).
ئەم پێشبینییەی کۆمپانیاکە لە کاتێکدایە کە خواستێکی زۆر لەسەر ئامێرەکانی بەردی چاپیی نیمچەگەیێن و کامێرای چاودێری هەیە.
هەروەها پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ کۆی گشتی فرۆشتنی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە سەدا ١٠ زیاد بکات و بگاتە نزیکەی چوار ترلیۆن یەن (٣١،١ ملیار دۆلار).