Mustafa Çalkaya
03 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
بەپێی داتاکانی دەزگای ئاماری تورکیا، بە لەبەرچاوگرتنی تێکڕای مانگ، لە مانگی ئەیلوولدا نرخە بەکاربەر سەدا ٥٥،٣ و نرخە بەرهەمهێنەری ناوخۆی وڵات سەدا ٦٥،٥٥ زیادی کردووە.
نیشاندەری نرخی بەکاربەر لەسەر ئاستی مانگانە سەدا ٤،٧٥ و نیشاندەری نرخی بەرهەمهێنەری ناوخۆی وڵات سەدا ٣،٤ بەرزبووەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە نیشاندەری نرخی بەکاربەر لە مانگی ئەیلوولدا بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو سەدا ٤٩،٨٦ و نیشاندەری نرخی بەرهەمهێنەری ناوخۆی وڵات سەدا ٣٦،٠٦ زیادی کردووە.
ڕێژەی هەڵئاوسان لە مانگی ئەیلوولدا بە بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو سەدا ٤٩،٨٦ و نرخی بەرهەمهێنەری ناوخۆی وڵاتیش سەدا ٤٧،٤٤ بووە.
ڕێژەی هەڵئاوسان لەسەر ئاستی ساڵ لە نرخی بەکاربەردا سەدا ٦١،٥٣ و لە نرخی بەرهەمهێنەری ناوخۆی وڵاتدا سەدا ٤٧،٤٤ بووە.