Muhammed Karabacak
29 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2026
حكوومهتی سووریا بڵاوی كردهوه، دەست بە کارەکانی سهرلهنوێ كردنهوهی دەروازەی سنووری قامیشلۆ-نسێبین کراوە، کە لە ساڵی ٢٠١٢دا داخراوە و پلانی بۆ دانراوە ببێتە حەوتهەمین دەروازەی سنووری لە نێوان تورکیا و سووریادا.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هاریکاریی لە فەرمانگەی گشتیی دەروازە سنوورییەکان و گومرگەکانی سووریا، مازن عەلوش لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد لە چوارچێوەی کارەکانی پەرەپێدانی ژێرخانی دەروازە سنوورییەکان، لە دەروازەی سنووریی قامیشلۆ-نسێبین دەست بە کارەکانی هەڵکەندن، ڕێکخستنی زەوی و ئامادەکارییە تەکنیکییەکان کراوە.
عەلوش ئاماژەی بەوە کرد ئەم کارانە بەشێکن لە پلانێکی گشتگیر سهبارهت بە نوێ کردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخانی دەروازە سنوورییەکە و، پرۆژەکە لەسەر بنەمای بەرنامە تەکنیکی و جێبەجێکارییەکان قۆناغ بە قۆناغ دەخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە.
گوتیشی: "بە فەڕمی دەست بە کارەکانی بنیاتنان و ئامادەکردنی ئەم دەروازە سنوورییە گرنگه دەکەین، کە سووریا و تورکیا بە یەکەوە دەبەستێتەوە، ئەم دەروازەیە دەبێتە حەوتهەمین خاڵی پەڕینەوەی سنووری لە نێوان هەردوو وڵاتدا".