ھەکاری
دەرگای سنووری ئوزوملو (گوندی دەشتان) كە دەكەوێتە سەر بە شارۆچكەی چەلێی پارێزگای ھەكاری لە نێوان کوردستان و تورکیا کرایەوە.
پارێزگاری ھاکاری، یەعقوب جانپۆلات لە رێوڕەسمێکی دەرگای سنووری ئوزوملو رایگەیاند کە دەرگای سنوورەیەکە بە لای تورکیا کراوەتەوە.
ناوبراو راشیگەیاند "دانیشتوانی ھاکاری بەم پێشھاتەیە زۆر خۆشحاڵ بوون و ھاوکات ئەم ھەڵمەتەش دەبێتە زیاتر پتەوکردنی دۆستایەتی ھەردوو لایەن بە تایبەتی لە بواری بازرگانی. دانیشتوانی ھاکاری بەپەرۆشەوە چاوەرێی کردنەوەی ئەم دەرگا سنووریەیان دەکرد".
لە لایەکی دیکە قایمقامی ئامێدی حوسێن خالید رایگەیاند کە رێککەوتنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تورکیا لە بارەی کردنەوەی ئەم دەرگا سنوورییە، بووەتە پێشەنگێک و ھەموو لایەک خۆشحاڵە بەم ھەنگاوە.
خالید راشیگەیاند کە ئەم ھەنگاوە دەبێتە پتەوکردنی دۆستایەتی و بازرگانی ھەردوو لایەن.
لە رێوڕەسمەکە، قایمقامی چەلێ، ئونال کۆچ و بەشێک لە بەرپرسانی جەندرمەی ناوچەکە و بەرپرسان و ھاووڵاتییانی عێراقیش بەشدار بوون.