02 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى ئاك پارتى، عومەر چەليك، دەربارەى ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنى ئاك پارتى لێدوانێكى رۆژنامەوانى دا.
عومەر چەليك گوتى: "دەمانەوێت ئەوە ئاشكرا بكەين كە لە سووريادا هيچ زەمينەيەك نييە بۆ ئەوەى رژێم بيانو بۆ هێرشەكانى بدۆزێتەوە".
هەروەها گوتيشى:"سووريا ماڵى تايبەتى ئەسەدە، يان سووريا هی سوورييەكانە؟ بە گوێرەى ئێمە، ئەوەى خاوەنى سياسەتە لە رووى يەكپارچەيى خاكى سووريا، سوورييەكانن"
عومەر چەليك، هۆكارى دۆخى ئێستاى كۆچبەرە سووريەكانى بۆ دروستنەكردنى ناوچەيەكى ئارام گەڕاندەوە و گوتى: "دروستنەكردنى ناوچەى ئارام، پابەندنەبوونى هاوپەيمانەكان بە ئەركەكانيان، بووە هۆى ئەوەى چوار مليۆن مرۆڤ تووشى ستەم ببنەوە".
گوتەبێژى ئاك پارتى دەربارەى مامەڵەكردنى نامرۆڤانەى يۆنان لە گەڵ كۆچبەران، گوتى: "ئاراستەکردنی گازى فرمێسكرێژ، كوشتنى كۆچبەرێک و ترساندنى كۆچبەران لە لايەن يۆنانەوە، كاردانەوەى دژە مرۆڤايەتييە"