Muhammed Ali Toruntay
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک، رایگەیاند تورکیا ھیچ کێشەیەکی نییە لە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا.
عومەر چەلیک، لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئاک پارتی کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، لە ناوەندی گشتیی پارتەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد.
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک، لە بارەی دوایین پێشھاتەکانی ئەفغانستان و پرسی پەنابەران، گوتی: "تورکیا کەمپی کۆکردنەوە و کەمپی کۆچبەران نییە. ئێرە کاروانسەرای نییە. دەوڵەتی کۆماری تورکیا دەسەڵاتی بەسەر سنوورەکانیدا ھەیە".
عومەر چەلیک، گوتیشی: "تورکیا توانای وەرگرتنی یەک پەنابەری دیکە و ھەڵگرتنی ئەم بارەی نییە".
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک، ھەر لەسەر پرسی ئەفغانستان، گوت: "کار لەسەر سیناریۆی گرتنەبەری ھەموو رێکارەکان کراوە بەتایبەتی ئاسایشی سەربازانمان".