Abdullah Shukur
18 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەندامە نوێیەکانی ئەنجوومەنی ناوەندی کارگێری پارتەکەی دیاریکرد. عومەر چەلیک بە گوتەبێژی ئەو پارتە ھەڵبژێردرا.
عومەر چەلیک لە میانی بەردەوامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و کارگێری ئاک پارتی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
عومەر چەلیک رایگەیاند کە، سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەندامە نوێیەکانی ئەنجوومەنی ناوەندی کارگێری پارتەکەی دیاریکردووە و، خۆیشی (عومەر چەلیک) بە گوتەبێژی ئەو پارتە ھەڵبژێردراوە.
راشیگەیاند کە، لە ئەنجوومەنی ناوەندی کارگێری نوێی ئاک پارتی، نومان کورتوڵموش بە بریکاری سەرۆکی گشتی ھەڵبژێردرا.
چەلیک ئەوەیشی خستەڕوو کە، حەیاتی یازیجی بە جێگری سەرۆکی گشتی بەرپرس لە کاروباری یاسایی و سیاسی ئاک پارتی و فاتح شاھین بە سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرا.
عومەر چەلیک ئاشکراشی کرد کە، ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی کارگێری ئاک پارتی، بریتین لە، عەلی ئیحسان، ماھیر ئونال، جەودەت یڵماز، فاتمە بەتول سایان کایا، محەمەد ئۆزھاساکی، لوتفی ئەلوان، ژولیدە ساریئارئۆغڵو، وەدات دەمیرۆز، ھەمزە داغ، لەیلا شاھین ئوستا و چیغدەم کارائەسلان.