Fecri Barlık,Abdullah Shukur,Doğan Sarıtaş
18 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2018
سێرت - AA
لە شارۆچکەی پەرواری سەر بە پارێزگای سێرت، پێنج چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیا لە چالاکی خران و، دەستگیرا بەسەر چەند پارچە چەکێک و بڕێک تەقەمەنی.
بەپێی ئەو راگەیاندراوەی لە پارێزگای سێرت بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنی تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای سێرت، بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی داغی نزیک شارۆچکەی پەرواری بەردەوامە.
راگەیاندرا کە لە دوای دەستنیشانکردنی گرووپێکی تیرۆریستی، لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی ئێف -١٦ دەسترێژی گوللە بۆ ئەو ناوچەیە کراوە.
لە ئەنجامی ئەمەشدا پێنج تیرۆریست لە چالاکی خران و، دەستگیرا بەسەر چەند پارچە چەکێک و بڕێک تەقەمەنی.