Mazın Asad
26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێکی لە رێوڕەسمی کردنەوەی پردی پاڤوز سوڵتان سەلیم رایگەیاند: "ئەم گەلە شایانی ھەرچی بێت ھەمووی دێتە دی. بەڵام پێشکەوتن بۆ سەروو ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو بە قسە نابێت و کرداری دەوێت".
ئەردۆغان گوتی: "تورکیا بە پڕۆژە تەواوکراوەکان و ئەوانەی بنیاتنانیان بەردەوامە و ئەوانەی دەست پێدەکرێن، بەرەو ئامانجەکانی ھەنگاو دەنێت. ئاماژەکانی ئابووری ھەموویان ئەوە دەردەخەن کە تورکیا سەرباری ھەموو ئەو ناخۆشییانەی ھاتووەتە ڕێی بەئاراستەی ئەرێنیدا دەڕوات".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئەم پردە رێڕەوی ئۆتۆمبێل و ھێڵی ئاسنیشی تێدایە. لەو رووەوە یەکێکە لە پێشەنگەکانی جیھان. پشتیوان بە خودا ئەم پردە دەبێتە پێشەنگ. دەبینن لێرە فیلمی جیھانی بەرھەم دەھێنریت".
ئەردۆغان لە بەشێکی قسەکانیدا گوتیشی: "ئامادەکاریی نوێمان ھەیە. چی دەکەین؟ ئینشائەڵڵا ئامادەکارییەکانی کەناڵ ئیستانبوڵیش تەواو دەکەین. ئەمەش بەس نییە. ئێستا لە چاناککالەشدا پێویست بە پردێک ھەیە. ئامادەکاریی بۆ پردی چاناککالەش دەکەین. ئینشائەڵڵا دوای تەواوبوونی ئەمانە، تورکیا دەگات بەپێگەیەکی جیاوازی جیھان. بۆچی ئەمە ھەرس ناکەن؟ چونکە بەخیلی پێ دەبەن؟ ئیتر لەبەر ئەمەیە".