Sarmand Hameed
22 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2018
موغڵا - ئیزمير - AA
هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی کەناراوەکانی تورکیا لە هەردوو پارێزگای ئیزمیر و موغڵا، ٢٥١ کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە پارێزگای ئیزمیر رایگەیاند، هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی کەناراوەکان لە قەزای شیشمە بەلەمێکی لاستیکییان راگرتووە کە ٤٩ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتووە و سەرجەم کۆچبەرەکانیان دەستگیر کردووە کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی ئەفریقای ناوەڕاست، مالی، کۆنگۆ، سیرالیۆن، سەنیگال، فەڵەستین، تۆگۆ و کۆتدیڤوار بوون.
هەروەها ١٠٠ کۆچبەری دیکەی نایاسایی دیکە لە هەردوو ناوچەی سۆنگوکایا و ئەلاشاتی لە پارێزگای ئیزمیر دەستگیرکراون.
هاوکات لە چەند ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای موغڵا، هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی کەناراوەکانی تورکیا، ١٠٢ کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی سووریا، فەڵەستین، عێراق، سۆماڵ و ئەفغانستانن.