ئیستانبوڵ
یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاند کە ئەو باشترین یاریزانی ٢٠ ساڵ رابڕدووە.
رۆناڵدۆ لە رێپۆرتاژێکیدا بۆ گۆڤاری ئوندیسی ئیتاڵی، رایگەیاند کە ئەو دەیەوێت بۆ ماوەیەکی زیاتر پەرە بە ژیانی وەرزشی پیشەیی خۆی بدات. گوتیشی: "ئەگەر سەیری ئەو سەرکەوتنانە بکەین کە لە ژیانی وەرزشی بەدەستم ھێناوە ئەوە دەردەکەوێت کە من باشترین یاریزانی ٢٠ ساڵی رابڕدووم. ئەوانەی کە باشترینن ھەمیشە جێگەیان لە وەرزش بەجێدەھێڵن. منیش لە یاری تۆپی پێ کاریگەری زۆرم ھەیە".
رۆناڵدۆ لە ١٥ـیەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا درێسی ھەڵبژاردەی پورتوگاڵ لەبەر دەکات و ئامانجی ئەوەیە سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بھێنێت. رۆناڵدۆ زیاتر گوتیشی: "زۆر ھەوڵمداوە بۆ ئەوەی بگەمە بەرزترین ئاست. ھەمیشە ھەوڵدەدەم لە ئاستی خۆمدا بمێنمەوە".
رۆناڵدۆ لە ژیانی وەرزشیدا بۆ سێ جار خەڵاتی تۆپی زێرینی پێ بەخشراوە. ھاوکات دوو جار لەگەڵ ریاڵ مەدرید و جارێکیش لەگەڵ مانجستەر یونایتید جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا بەدەستهێناوە.