Mazın Asad . Sarmand Hameed
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2016
وان
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بیناڵی یڵدرم له‌باره‌ی كاره‌كانی دروستكردنی رێگه‌ی وشكایی وان-یوكسه‌كۆڤا و هه‌كاری گوتی: "ده‌زانن له كاتی دروستكردنی ئه‌م رێگه‌یه‌دا چه‌ند ئامێری كار سوتێندرا و چه‌ندین ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر كرێكاره‌كان و رفێندران، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رچییه‌ك دەكه‌ن با بیكه‌ن هیچ نیگه‌رانیتان نه‌بێت، ئێمه به پێداگرییه‌وه ئینشائه‌ڵا خزمه‌ت بۆ هه‌ر شوێنێكی وان، هەكاری و توركیا ده‌به‌ین".
یڵدرم له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پرۆژیهك له شه‌قامی كینیاس كارتاڵ له شاری وان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتی: "ئایا ئێمه بیر له جیاكردنه‌وه‌ی وان له ئیستانبوڵ و ئیستانبوڵ له وان ده‌كه‌ینه‌وه؟ وان بۆ ئێمه به‌هایه‌كی زۆری هه‌یه و هه‌روه‌ك دیاربه‌كر و ئه‌رزه‌روم به‌نرخه. ئه‌مڕۆ ئاماده‌بوونمان لێره ئه‌مه نیشان ده‌دات".
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ماوه‌ی 14 ساڵدا بڕی 20 ملیۆن لیره وه‌به‌رهێنانیان له شاری وان ئه‌نجامداوه و راشیگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ به بڕی 270 ملیار لیره رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی 23 ده‌زگا ده‌كه‌ن و هیوای بهخێربوونی ئه‌و پرۆژانه كرد كه ته‌واو بوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له درێژه‌دا روونیشی كرده‌وه كه بابه‌تی گه‌یاندن په‌یوه‌ندی به بواری خۆیه‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌ر چییه‌ك ده‌كه‌ن بیكه‌ن ئێمه رێگه‌ی وان دروست ده‌كه‌ین و ئه‌وان ناتوانن رێگری لێ بكه‌ن و تواناشیان بۆ ئه‌مه نییه".
یڵدرم ئاشكراشی كرد كه به درێژایی 203 كلیۆمه‌تر رێگه‌ی وان-یوكسه‌كۆڤا-هه‌كاری له یه‌كتر جیا ده‌كه‌نه‌وه و زیاتر گوتیشی: "ده‌زانن له كاتی دروستكردنی ئه‌م رێگه‌یه‌دا چه‌ند ئامێری كار سوتێندرا و چه‌ندین ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر كرێكاره‌كان و رفێندران، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رچییه‌ك بكه‌ن با بیكه‌ن هیچ نیگه‌رانیتان نه‌بێت، ئێمه به پێداگرییه‌وه ئینشائه‌ڵا خزمه‌ت بۆ هه‌ر شوێنێكی وان، هه‌كاری و توركیا ده‌به‌ین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوو تونێل له رێگه‌ی نێوان وان و هه‌كاری دروست ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها تۆنێلێكی به‌فراویش به رووبه‌ری دوو هه‌زار مه‌تر له باخچه‌سه‌رای له وان دروست ده‌كه‌ن.