Hemn Baban
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
هه‌ولێر
جێگری سه‌ركۆماری عێراق خاوی پێشڕه‌وییه‌كان بۆ رزگاركردنی شاری مووسڵ بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جێگری سه‌ركۆماری عێراق، ئوسامه نوجێفی سه‌ردانی ناوچه‌ی شه‌لالاتی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش كرد كه نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له شاری مووسڵه‌وه دووره له میحوه‌ری ناوه‌ران.
نوجێفی كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا، ئه‌سیل نوجێفی و شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ر و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی ئه‌و هێزه له گونجی تلیارهی نزیك له ناوچه‌ی شه‌لالات كۆبوونه‌وه و له‌نزیكه‌وه له‌لایه‌ن فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانه‌وه له نوێترین زانیارییه‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له‌و به‌ره‌یه ئاگاداركرایه‌وه دواتر به‌ره‌و شه‌لالات رۆیشت و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌سیل نوجێفی و خه‌میس خه‌نجه‌ر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان به‌ست.
هه‌ردوو نوجێفی له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا به جلێكی سه‌ربازی جیاواز له‌و جله سه‌ربازییه‌ی سوپای عێراق له‌به‌ری ده‌كه‌ن ده‌ركه‌وتن و باسی ره‌وشی شه‌ڕی دژ به داعشییان كرد.
ئوسامه نوجێفی له‌وباره‌یه‌وه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "ئه‌مڕۆ بۆ هه‌موومان رۆژی شانازییه، ئه‌مڕۆ رۆژی نه‌ینه‌وا، رۆژی مووسڵه، رۆڵه‌كانی پاسه‌وانانی نه‌ینه‌وا كه مه‌شقپێكراو و ئاماده‌ن بۆ قوربانیدان به گیانی خۆیان له‌پێناو سه‌رخستن و ئاسایشی عێراق و ده‌ركردنی تیرۆر و داعشی تاوانبار و سه‌پاندنی ئاسایش و دواتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی".
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ زۆر خۆشحاڵیین كه ده‌بینین رۆڵه و برا فه‌رمانده‌كانمان له‌م هێزه ئاوا پێگه‌یشتوون، ئه‌و كاره‌ش پاش هه‌وڵێكی زۆر هات بۆ دروستكردنی هێزێكی تۆكمه و پیشه‌گه‌ر به‌توانا كه چووه‌ته هه‌موو شه‌ڕه‌كان و سه‌ركه‌وتووه و له رۆژانی داهاتوو هێزی خۆی نیشانی دوژمنان له نێو مووسل ده‌دات، ئێمه له ده‌روازه‌كانی مووسڵین و چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی كه‌م لێیه‌وه دوورین، به‌كرده‌یی شێره‌كانی پاسه‌وانانی نه‌ینه‌وا چاوه‌ڕوانی كاتژمێری سفرن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو شاری مووسڵه‌وه".
جێگری سه‌ركۆماری عێراق گوتیشی: "ئێمه هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كانمان له هێزه‌كانی پاسه‌وانانی نه‌ینه‌وا و فیرقه‌ی شازده‌ی سوپای عێراقی پاڵه‌وان بوه‌ستین و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی له بارودۆخی ئاواره‌كان كه به ژماره‌ی زۆر ده‌رده‌چن له نێو مووسڵ بپرسین، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌م كه‌رته‌وه هه‌یه ئه‌وا له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانه‌وه پێشوازی ده‌كرێت و زۆر هاوكاری و یارمه‌تی ده‌درێن و سه‌ربازه‌كان خواردنییان له‌گه‌ڵ به‌ش ده‌كه‌ن، ئاماژه هه‌یه له كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی ناوه‌ندی و حكوومه‌تی خۆجێی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستییه‌كانی ئاواره‌كانه‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆره پێشبینی ده‌كرێت، به‌ڵام بێ باكییهك هه‌یه له پێویستیی ئاواره‌كان كه ئێستا زۆر پێویستییان به هاوكاری هه‌یه، ئێمه پێشبینی ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك ده‌كه‌ین، به‌ڵام به خه‌ڵك ده‌ڵێن كه باشتره له ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه بۆ خۆیان و بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانیش وا باشتره، هه‌روه‌ها بۆ شاره‌كه و ئاینده‌شی باشتره ئه‌وان له‌ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری نه‌كرێت".
جێگری سه‌ركۆماری عێراق له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا له‌باره‌ی تێبینییه‌كان له‌سه‌ر ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ هاوشانی به‌ڕێوه‌چوونی كرده سه‌ربازییه‌كان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "تێبینییه‌كانمان بۆ ئه‌دای هێزه ئه‌منییه‌كان به‌گشتی له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی نه‌ینه‌وا، سوپای عێراق، هێزه‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، زۆر نایابه، هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر خه‌ڵك نییه، گرنگی پێدان و هاوكاریی هه‌یه، رێزگرتنی خه‌ڵك هه‌یه، ئێمه‌ش داوای چاودێریییهكی چڕی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین و رێگه به‌هیچ پێشێلكارییه‌ك نادرێت، ئه‌وه‌شی له چه‌ند رۆژی رابردوو روویدا داوامان كردووه به‌دواداچوونی بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه له ئاینده‌دا، له كۆتاییدا ده‌ڵێم سه‌ركه‌وتن به‌دی هاتووه و رزگاركردن نزیكه و شكستی داعش نزیكه، ئه‌وه‌شی بینیمان له سووربوونی گه‌نجان و پیاوان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی قایل بین به‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوو خاكی نه‌ینه‌وا له‌و مافیایانه پاك ده‌كه‌ینه‌وه".
ئوسامه نوجێفی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی پێشڕهوییهكانیشهوه گوتی: "ئه‌و هێزانه‌ی له‌ناو مووسڵ شه‌ڕ ده‌كه‌ن له هێزه‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئامانجی سه‌ره‌كییان پاراستنی سڤیل و هاووڵاتییانه، داعش‌یش هه‌موو شت ده‌كات له ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و شه‌ڕی کوڵان بەكۆڵان، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشڕه‌وییه‌كان به‌خاوی ده‌چن له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، هێزه‌كانمان ده‌توانن له‌چه‌ند رۆژێك لای چه‌پی مووسڵ رزگار بكه‌ن، به‌ڵام نایانه‌وێت گیانی هاووڵاتییان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ رزگاركردنیین له‌گه‌ڵ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانین".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا، ئه‌سیل نوجێفی باسی له‌وه كرد كه هێزه‌كانی ئه‌وان له ئاینده‌دا خاك و ئاسایشی نه‌ینه‌وا ده‌گرنه ده‌ست و له‌باره‌ی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی مووسڵیشه‌وه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "پێویسته عێراق داوای یارمه‌تی زیاتر له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات بۆ هاریكاریكردنی ئاواره‌كان".
سه‌باره‌ت به به‌شداریی حه‌شدی شه‌عبیش گوتی: "ده‌مانه‌وێت هێزه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌شداریی رزگاركردنی ناوچه‌كان بكرێت و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئه‌وا رۆڵه‌ی ئه‌و ناوچانه خۆیان پشتیان پێ ببه‌سترێت، بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌وانی دیكه قایل بكه‌ین كه بوونی حه‌شدی شه‌عبی باش نییه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌قۆزرێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له‌م شه‌ڕه‌دا".
خه‌میس خه‌نجه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "تیمه‌كانمان له دیبه‌گه و خازر كار ده‌كات و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ئوسامه نوجێفی و ئه‌سیل نوجێفی هاتووین و بڕیارمانداوه تیمه‌كانی فریاگوزاری بگهیەنینه ئه‌م ناوچه‌یه و هێزه‌كان ته‌نها خۆیان بۆ رزگاركردنی خه‌ڵك و خاك ته‌رخان بكه‌ن، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌وانه‌ی بارودۆخی ژیانییان باشه و ده‌وڵه‌مه‌ندن به ده‌م ئاواره‌كانه‌وه بێن".
له درێژه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا ئه‌سیل نوجێفی گوتی: " له‌سه‌ره‌تای دروستبوونمانه‌وه بیرمان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه ببینه به‌دیلی سوپای عێراق، بۆیه سووربووین له‌نێوان پۆلیس و سوپا بین، هه‌ندێك چه‌كی سووكمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كی قورس بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین ناوچه‌كانمان رزگاربكه‌ین و هێزه‌كانمان مه‌شقپێكراون له‌سه‌ر ئه‌وه و له‌دوای رزگاركردنی مووسڵ ئێمه ده‌توانیین به‌ئاسانی ئاسایش شاری مووسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وا بگرینه ده‌ست، ئێمه ده‌مانه‌وێت پاڵپشتی سوپای عێراق بین".
سه‌باره‌ت به پارێزگای نه‌ینه‌وا له دوای داعش و بارودۆخی ئه‌و پارێزگایه له‌رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرفاییهوه، ئه‌سیل نوجێفی گوتی: "هه‌رێمی كوردستان سووربوو له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی دوای داعش پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نه‌ینه‌وا، به‌ڵام پێش رێككه‌وتن شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد، ناتوانم بڵێم رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌موو شت هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین هیچ ناكۆكییه‌ك روونه‌دات له‌دوای داعش، ده‌بێت حكوومه‌تی ناوه‌ندی پلانی روونی هه‌بێت بۆ قۆناغی دوای داعش".
سه‌باره‌ت به رۆڵی هێزه‌كانی توركیاش، جێگری سەرکۆماری عێراق گوتی: "هه‌ر ئاگرێك له‌م میحوه‌ره‌وه دەربچێت له‌لایه‌ن هێزه هاوبهشهكانهوهیه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی عێراقی، هێزه‌كانی توركیا پاڵپشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كرد له میحوەری باشیك".