Gökhan Çeliker
13 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2026
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان بە سەردانێکی فەرمی دوو ڕۆژە دەگاتە سووریا.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی تایبەت بە وەزارەتی دەرەوە دەستکەوتوون، ئەمڕۆ یەکشەممە هاکان فیدان دەگاتە سووریا و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی کۆدەبێتەوە و دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا گفتوگۆ دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لایەن سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع'ەوە پێشوازیی لێ بکرێت و پاشان لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆ ئەنەس خەتاب، دوایین دۆخی دوای ڕێککەوتننامەکەی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
لە میانی سەردانەکەی هاکان فیدان بۆ سووریا، هەڵسەنگاندنێکی گشتی دەکرێت بۆ سەقامگیریی و ئاسایشی و خۆشگوزەرانی لە سووریا و پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و پشتیوانی تورکیا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەو وڵاتە.
چاوەڕوان دەکرێت هاکان فیدان جارێکی دیکە پابەندی تورکیا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا لە زۆر بوار لەوانەش بازرگانی، وزە، گواستنەوە و گەیاندن دەرببڕێت و هەروەها دوایین دۆخی پەیوەندیدار بە هەڵوەشاندنەوە و تێکەڵبوونەوەی هەسەدە کە جێی بایەخی تورکیایە، تاوتوێ بکات و جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی بڕیارەکان لە سات و کاتی خۆیدا بکاتەوە.
هەروەها پێشبینی دەکرێت کە هاکان فیدان لەبارەی بەهێزی پێگەی دەوڵەت لە سووریا لەسەر بنەمای فرەلایەنی و گەرەنتی هەموو پێکهاتەکان، لەوانەش تورکمانەکان وەک مافی هاووڵاتیبوون بۆ یەکێتی و خۆشگوزەرانی ئەو وڵاتە، قسەی لەسەر بکرێت.
چاوەڕوانی ئەوە هەیە وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ یەکپارچەیی خاک، یەکێتیی و یەکگرتوویی و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی حکوومەت و خێراکردنی چاکسازیی ئابووریی و پەیوەندیگرتنەوە بە ناوچەکە و دروستکردنەوەی وڵاتێک کە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بەهێزبێت، دووپاتدەکاتەوە. هەروەها پێشبینی دەکرێت دۆخی باشووری سووریا و هەنگاوەکانی کۆمەڵگای جیهانی لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل کە هەڕەشە لە سەقامگیریی و ئاسایشی سووریا دەکات، باسی لێ بکرێت.