ژيان, شیکردنەوە

شاژنی ئیسپانیا سەرسامی خۆی بە تامی قاوەی تورکی نیشاند

- شای ئسپانیا، سۆفیا، سەرسامی خۆی بە تامی قاوەی تورکیا نیشاندا.

Sarmand Hameed  | 15.04.2018 - نوێکردنەوە : 17.04.2018
شاژنی ئیسپانیا سەرسامی خۆی بە تامی قاوەی تورکی نیشاند

Madrid

مەدرید - AA

شای ئسپانیا، سۆفیا سەرسامی خۆی بە تامی قاوەی تورکیا نیشاندا.

لەمیانی بەشدارییکردنی لە ٢٣ هەمین بازاڕی میللی کە لە لایەن کۆمەڵەی دیپلۆماتکاریانی نێودەوڵەتی لە مەدرید پایتەختی ئیسپانیا رێکخراوە، سەردانی بەشی تورکی کرد لە بازاڕەکەدا.

لە میانی بەسەرکردنەوەکەیدا، شای ئسپانیا، سۆفیا، دایکی شای ئیستای ئیسپانیا، فلیپی شەشەم خواستی بۆ تامکردنی قاوەی تورکی نیشاندا.

هەر یەک لە باڵیۆزی تورکیا لە مەدرید، عومەر ئەونهون و هاوسەرەکەی،مەلتم ئەونهون زانیارییان لەبارەی میژووی قاوەی تورکییەوە دا بە شای ئیسپانیا.

جێی ئاماژەیە، ئەو چالاکییە بەبەشداری ٤٢ وڵات بەڕێوەدەچێت و بەشداربووان هەوڵ دەدەن "باشترین شوێنی بازاڕکردن لە جیهان بۆ یەک رۆژ" بۆ خۆیان بگرن.

وڵاتانی بەشداربوو جۆرەکانی خواردن و خواردنەوە و کارەدەستییەکان لە چالاکییەکە نمایش دەکەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın