سياسەت, شیکردنەوە

پەیوەندی تەلەفۆنی پوتین و روحانی

- سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا تاوتوێی هێرشەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسایان دژ بە رژێمی سووریا کرد.

Sarmand Hameed  | 15.04.2018 - نوێکردنەوە : 16.04.2018
پەیوەندی تەلەفۆنی پوتین و روحانی

Moscow City

مۆسكۆ -AA

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی تاوتوێی هێرشەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسایان دژ بە رژێمی سووریا کرد.

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی کرملین، پوتین لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە روحانی کردووە و لەمیانیدا تاوتوێی هێرشەکانی دوێنێی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسایان بۆ سەر ئامانجەکانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا کردووە.

هەردوو سەرۆک جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەو هێرشانە کارێکی نایاسایییە و زیانی گەورە بە پرۆسەی چارەسەری سیاسیی بۆ قەیرانی سووریا دەگەێنێت.

پوتین ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشی لەم شێوەیە پێشێلکردنی پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بەردوامیدانی دەبێتە هۆی نانەوەی پشێووی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پوتین و روحانی تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەمەنیان کردووە.

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی خواستی خۆیان بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات دەربڕیوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın