Abdullah Shukur
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2016
ئەنقەرە
راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا فەرەیدون سینیرلیئۆغڵو بەیانی سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆ بەکاتی تورکیا، رێککەوتنی ئاساییبوونەوەی نێوان تورکیا و ئیسرائیل واژۆ دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکی وەرگیراوان، بەیانی سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆ رێککەوتنی ئاساییوبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە بینای وەزارەت دوور لە چاوی کامێراکان واژۆ دەکات.
دەقی رێککەوتنەکە لایەنەکان بە جیا واژۆ دەکەن و بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، دۆری گۆلد بەیانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دقی رێککەوتنەکە واژۆ دەکات.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند کە لە دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە لە لایەن ھەردوو لایەن و پاشان پەسندکردنی لە لایەن پەرلەمانی تورکیا و ئیسرائیل باڵیۆِزی ھەردوو وڵات دەکرێتەوە.