Abdullah Shukur
13 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2016
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە خوانی بەربانگ وتارێکی بۆ پەرلەمانتاران پێشکەش کرد و ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتی پارێزبەندی کرد. ئەردۆغان گوتی: "دەزانم کە بابەتی زۆر گرنگ لە رۆژەڤی پەرلەمان ھەیە. پێویستە ئەم بابەتانە بە تەواوی بخەنە بەر پەیڕەو و رێگا لەبەردەم تورکیا بکەنەوە. پێویستە ھەنگاو بھاوێژن بەمەبەستی گۆڕینی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان".
ئەردۆغان گوتیشی : "گەرانی پەرلەمانتاران لەسەر مێزەکانی پەرلەمان لە کۆماری تورکیا ناوەشێتەوە، پەرلەمانتێک لە تورکیا ناوەشێتەوە کە لەسەر بنەمای ھاندان و بەگژیەکداچوون کاربکات".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وڵاتەکەی گوتی: "پێداگرین لەسەر بەردەوامی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوە و دەرەوەی وڵات. دەوڵەت رووی بەھێزی خۆی بەرامبەر تیرۆر و رووی بەزەیی بەرامبەر ھاووڵاتیانی ناوچەکە پیشان دەدات. گشت پێشگرییەکان دەگرینەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسوودەیی و ئاسایشی ناوچەکە، ھەموو ھێزی سەربازیی و سیاسی و دیپلۆماتیکی دەخەینەگەڕ بۆ رێگری لە دروستکردنی ھەر پێکھاتەیەک لە سنووری سووریا کە ھەڕەشەی بۆ سەر وڵاتەکەمان ھەیە. ئێمە وەک تورکیا بەھیچ شێوەیەک رێگە بە دامەزراندنی ھیچ پێکھاتەیەک لە باکووری سووریا نادەین".
ئەردۆغان لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا گوتی: "ئێمە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتیی تورکیا بە پاراستنی شکۆمەندی و بەرژەوەندییەکانمان تا ئەو شوێنەی پێویست بێت بەردەوامی پێ دەدەین. تورکیا گەلێکی ئاسایی نییە. تورکیا وڵاتێکی ئاسایی نییە. کەسانێک دەڵێن دەبێت تا ساڵەکانی ٣٠٠٠ راوەستێت، ھیچ کەسێک سەبری ئێمە تاقی نەکاتەوە".