Hemın Othman Mohammed
13 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
هه‌كاری
له هه‌كاری منداڵان بێ گوێدانه مه‌ترسییه‌كان بۆ خۆ فێنك كردنه‌وه چه‌ندین سه‌عات له ئاوی زاپدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه به‌هۆی خوڕیی ئاوه‌كه‌یه‌وه مه‌ترسی خنكان تیایدا زۆره.
منداڵانی گوندی تاشباشی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 10-15 ساڵیدایه، بۆ خۆ فێنك كردنه‌وه روو له ئاوی زاپ ده‌كه‌ن، كه به‌هۆی ئه‌و خوڕی ئاوه‌كه‌یه‌وه مه‌ترسی خنكان تیایدا زۆرە.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه ئاماژه‌یان به مه‌ترسی خنكان كردووه له‌و ئاوه‌دا و هۆشداریان داوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش منداڵان چه‌ندین سه‌عات له كاتیان له‌و ئاوه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
یه‌كێك له منداڵه‌كان به‌ناوی بازیت دوران، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ستی به مه‌ترسی كردووه به‌ڵام ناترسێت له‌وه‌ی بچێته چه‌مه‌كه‌وه.
دوران باس له‌وه ده‌كات كه له‌به‌رئه‌وه‌ی له پشووی هاویندا شوێنی دیكه شك نابه‌ن بۆ مه‌له‌كردن، روو له ئاوی زاپ ده‌كه‌ن و گوتی: "ئێره زۆر گه‌رمه. مه‌له‌كردن زۆر خۆشه به‌ڵام مه‌ترسیداره. ده‌زانین كه له زاپدا خه‌ڵك ده‌مرێت. ئه‌وانه‌ی بێره‌دا تێده‌په‌ڕن ده‌پرسن چۆن لێره مه‌له ده‌كه‌ن. پێمان ده‌ڵێن كه‌وا مه‌له‌كردن لێره‌دا مه‌ترسیداره، ئێمه‌ش ده‌زانین به‌ڵام ناترسین".
به‌ڕێوه‌به‌ری بارودۆخی له‌ناكاو له پارێزگای هه‌كاری یاڵچن كورد، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند، كه‌وا ئاوی زاپ زۆر مه‌ترسیداره و له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه ده‌بێته هۆی زۆر نه‌خۆشی.
كورد باسی له‌وه كرد كه له چه‌مه‌كه‌دا زۆر رووداوی خنكان روویداوه و گوتی: "چه‌مه‌كه زۆر قوڕین. ره‌نگه خواستی منداڵان بۆ خۆ فێنك كردنه‌وه له‌و چه‌مه‌دا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی مردن بێت. خوڕی و قورینی چه‌مه‌كه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند منداڵێك كه بۆ مه‌له‌كردن روویان له ئاوی زاپ كردبوو، دووانیان به‌ر لێشاوی ئاوه‌كه كه‌وتبوون و بێ سه‌روشوێن ببوون. دوای ئه‌وه‌ی زانیاریمان پێگه‌یشت خێرا تیمه‌كانمان ره‌وانه كرد، به‌ڵام دوای دوو رۆژ ته‌رمی یه‌كێكیان دۆزرایه‌وه، ئه‌وی دیكه‌شیان دوای پێنج رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه".