Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
30 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
موغڵا
دوای ئەوەی کە لە شەوی ١٥ی تەمموزدا چەند کودەتاچیەکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی لە شوێنی مانەوەی خۆی لە ئۆتلێکی مەرمەریس هەوڵی تیرۆر کردنی سەرکۆماری تورکیا رەجەب ئەردۆغانیان دا . ئەمڕۆ سێی تر لەو کەسانە دەستگیر کران کە یەکێکیان ئیمامی باڵایە لە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی جەنگی دووهەمی چیغلی و ئەفسەرێکیش بەناوی زەکەریا کوزو لەناویاندایە .
ئەو سێ کەسە دوای پشکنینیان، لەرێوشوێنێکی ئەمنی توندوتۆڵدا رەوانەی بەندینخانەی ئەنقەرە کران .
لە ٢٥ ی تەمموزیشدا ژمارەیەکی تر لە بەشداربوانی ئەو هەوڵە شکستخواردووە بۆ تیرۆر کردنی سەرکۆماری تورکیا ، لە نزیک گۆکچە لە سەر رێگای مەرمەریس - موغڵا دەستگیر کرابوون .