Kosar OSMAN
03 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2016
کۆمەڵەی رۆشنبیریی پیر سوڵتان عەبداڵ لە موغڵا بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایی و گەیاندنی داواکارییان بۆ وەستانی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی دیاربەکر و چەند شارێکیتر، مانیان لە خواردن گرت. سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەکە گانی کاپڵان گوتی "مانگرتنەکە بە شیوەی دەستاودەست بەڕێوەدەچێت و ماوەکەی 3 رۆژ دەبێت ".
شێوازی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکە بە شێوەی دەستاودەستە و شەش ئەندامی کۆمەڵەکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بێ خواردنەوە دەمێننەوە و پاشان 6 ئەندامی دیکە شوێنیان دەگرنەوە.
کاپڵان داوایکرد شەڕ و پێکدادانەکان بوەستێنرێت و بەمشێوەیە دوا : "پێویستە ئاشتی بەرقەرار بێت لەم وڵاتەدا. بەتایبەتی لە رۆژئاوای وڵات، چونکە ئەو ناوچانە تابڵێی هەستیارن بۆ کەرتی گەشتیاری و ئەگەر ئەم بارە وەها بەردەوام بێت ئەنجامەکەی باش نابێت بۆ تورکیا. ئەوە ماوەی 20 رۆژە تەنانەت تەرمەکان هەڵناگیرێنەوە و نانێژرێن. ئێمە وەک کۆمەڵەیەکی عەلەوی سەرەتا سێ رۆژ مانگرتن رادەگەیەنین. ئەگەر زانیمان ئەم بارە درێژە دەکێشێت ئەوا مانگرتنی هەمیشەیی رادەگەیەنین."
ناوبراو گوتی کە ئەو مانگرتنە بڕیاری نووسینگەی سەرەکیی کۆمەڵەکەیانە و ئەوانیش بێ دوو دڵی جێبەجێی دەکەن.