Abdullah Shukur
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لە شاری ئیستانبوڵ لەبارەی چارەسەری قەیرانی سووریا رایگەیاند: "قەیرانی سووریا تەنھا بە رێگەی دیپلۆماسی چارەسەر دەکرێت".
لە دوای لووتکەی چوارقۆڵی لەبارەی سووریا لە ئیستانبوڵ، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی سووریا و لووتکە چوارقۆڵییەکە کرد.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا لەبارەی چارەسەری قەیرانی سووریا رایگەیاند: "قەیرانی سووریا تەنھا بە رێگەی دیپلۆماسی چارەسەر دەکرێت".
پوتین لەبارەی سووریا گوتیشی: "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەست لەناو دەست ھەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ".
ئەمڕۆ لوتکەی چوارقۆڵی تایبەت بە پرسی سووریا لە شاری ئیستانبوڵ بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و بە بەشداری راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین بەڕێوەچوو و دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش بۆ هەر چوار سەرۆک رێکخرا.