Mazın Asad
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بیناڵی یڵدرم لەبارەی کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتە سیاسییەکانی تورکیا گوتی: "بەمەبەستی ھەڵگرتنی ئەو ئەنجامە نەرێنییانەی کە بەھۆی سیستەمەوە دێتە ئاراوە، لەوانەیە بە پێوەرێکی بچووک گۆڕانگاری لە دەستوور ئەنجام بدرێت. بۆ پێکھێنانی ژێرخانی ئەمە دەتوانین پێکەوە کار بکەین. بەڵام بەمەبەستی نووسینەوەی تەواوی دەستووری نوێ ھاوڕایەکی گشتی ھەیە بۆ ئەوەی بە بەشداری گشتی پارتەکان ئەنجام بدرێت. ھاوکات بڕیاری ئەوە دراوە کە ئەو قۆناغەی لەمبارەیەوە لەوەو پێشیش دەستیپێکردبوو بەردەوام بێت".
"جەندرمە و ئاسایشی کەناراوەکان بە وەزارەتی ناوخۆ دەبەسترێنەوە"
یڵدرم "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووبارە تاوتوێی بڕیارنامەی حکوومەتمان کردووە و بڕیارمان لەمبارەیەوە دەرکردووە. بەم پێیەش فەرماندەیی گشتی جەندرمە و فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان بە تەواوی بە وەزارەتی ناوخۆ دەبەسترێنەوە. لەمبارەیەوەش بڕیارنامە بڵاودەکرێتەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "دروستکردنی مۆنۆمێنتی شەھیدان لە ھەردوو شاری ئەنقەرە و ئیستانبوڵ، یەکێک بوو لەو بابەتانەی کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارمان لەسەر داوە. ھاوکات بڕیار دراوە بە گۆڕینی ناوی "پردی بۆغازئیچی" کە ھاووڵاتیانی تورکیای لێ شەھید کراوە بە ناوی "پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی گۆڕانگاری دەستوور بە پێوەرێکی کەم گوتی: کاتەکە لە ئێستاوە دەستیپێکردووە. ئەم کارە ناکرێت وادەی داھاتووی بۆ دەستنیشان بکرێت".
یڵدرم لە درێژەدا گوتیشی: "ئەوانەی ئەم کارەیان ئەنجامداوە ھەموویان یەک بە یەک ئاشکرا دەبن. ھەموویان یەکتر ئاشکرا دەکەن. لە ئەنجامدا ھەرچی کەسێک ھەیە دەچێتە بەردەم یاسا و سزای خۆی وەردەگرێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ھەروەھا گوتی: "ئەوانەی ئەم کارەیان ئەنجامداوە ھەموویان یەک بە یەک ئاشکرا دەبن. ھەموویان یەکتر ئاشکرا دەکەن. لە ئەنجامدا ھەرچی کەسێک ھەیە دەچێتە بەردەم یاسا و سزای خۆی وەردەگرێت".
یڵدرم لەبارەی کۆبوونەوەی شورای باڵای سەربازییەوە گوتی: "رۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی چانقایا لە سەرۆکایەتی وەزیران بەڕێوە دەچێت کە بۆ یەکەمجارە لێرەدا ئەنجام دەدرێت. لێرەدا سەرۆکی شورای باڵای سەربازیی سەرۆکوەزیرانە و لە ماوەی رۆژێکدا گشت کارەکانمان تەواو دەکەین. واتا پێویست دابەشکردنی کارەکە بەسەر سێ رۆژ ناکات و لە رۆژی دووەمدا بڕیارەکان پێشکەش بە رەزامەندی سەرکۆمارمان دەکەین".