Sangar Hamad Azeez
03 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2016
شیکاگۆ
لە میانی گوتارێکی لە کۆنگرەی ٥٣یەمینی جیهانی ئیسلامی لە باکووری ئەمریکا جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش جەختی کردەوە لەوەی کە فەتحوڵڵا گولەن کەسێکی دووڕووە و گوتی: "رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵڵاچی هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەل داعش و پەکەکە".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش بەشداری لە ٥٣یەمین کۆنگرەی جیهانی ئیسلامی کرد لە ویلایەتی شیکاگۆ.
کورتوڵموش باسی لە رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵڵاچی کرد وگوتی: " بەڵگەی پێویستمان دۆزیوەتەوە لەسەر تێوەگڵانی فەتۆ بە کودەتا سەربازییەکەی تورکیا، چاوەڕوان دەکەین ئەمریکا دوای هەڵسەنگاندی بەڵگەکان گولەن دەستگیر بکات و رادەستی تورکیای بکاتەوە".
کورتوڵمەش تیشکی خستە سەر دواکەوتنی بابەتی رادەستکردنەوەی گولەن و گوتی: "ئەمریکا باش دەزانێت کەوا تورکیا لەو بابەتەدا زۆر هەستیارە".