Rewa Mahmut Hasan
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2016
کیلیس
دوای ئەوەی کە لە سووریاوە سێ مووشەک بەرەو شاری کلیس رەوانە کرابوو، لە شارۆچکەی ئەلبەیلی کەوتەخوار و پێنج کەسی بریندار کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون سێ مووشەک لە شارۆچکەی ئەلبەیلی سەر بە کلیس کەوتە خوارەوە کە لە سووریاوە ئاراستە کرابوو، لە ئەنجامدا پێنج کەس بریندار بوون.
مووشەکەکان یەکێکیان لە باخچەی ماڵێک و ئەوی تر لە زەویوزارێکدا کەوتوونەتە خوارەوە.
بریندارەکان لە رێی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە گەیەندرانە نەخۆشخانەی حکوومیی کلیس. تیمەکانی پۆلیس ڕێوشوێنێکی ئەمنی توندیان لە شوێنی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکان گرتۆتە بەر.