Muhammet Ali Kemal,Leyla Hemid
20 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2016
کلیس
هێزەکانی تورکیا لە تۆپبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی پەیەدە/پەکەکە لە شارۆچکەی عەزازی سەر بە پارێزگای حەڵەبی سووریا بەردەوامن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئانادۆلو کەوتوون، ئێوارەی دوێنی بنکە و بارەگاکانی پەیەدە/پەکەکە لە عەزاز لەلایەن یەکە تۆپهاوێژەکانی ''گەردەلوول''ەوە کە لەسەر سنووری تورکیا جێگیرکراون بەشێوەیەکی پچڕپچڕ بۆردومان دەکران.
تۆپخانەکان پێگە و بارەگاکانی پەیەدەیان لە هەریەک لە فڕۆکەخانە و گوندی عەینەدەغنەی نێوان مینیغ و هەروەها گوندی ماراناس و تەل رەفعەت کە دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای عەزازەوە کردووەتە ئامانج.
دوای ئەوەی لەناوچەی ماراناسی باشووری خۆرئاوای عەزازەوە رۆژی ١٢ی شوبات چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە تەقەیان بەئاراستەی سنووری تورکیاوە کرد، هێزەکانی تورکیا لەچوارچێوەی یاساکانی بەرگری و بەرەنگاری، وەڵامی ئەم دەستدرێژییەیان دایەوە.