Muhammed Ali Toruntay
16 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "رێگه ناده‌ین رقی نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن كه‌سانی گومانلێكراوه‌وه هه‌وڵده‌درێت ئاگره‌كه‌ی خۆشبكرێت، یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان لێڵ بكات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئاهه‌نگی ٢١هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئاك پارتیدا كه له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "رێگه ناده‌ین رقی نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن كه‌سانی گومانلێكراوه‌وه هه‌وڵده‌درێت ئاگره‌كه‌ی خۆشبكرێت، یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان لێڵ بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ٢١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به درووشمی "ئیتر هیچ شتێك له توركیا وه‌ك رابردوو نابێت" مژده‌ی دامه‌زراندنی ئاك پارتییان راگه‌یاندووه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی خزمه‌ته‌كان له ئه‌نقه‌ره، رایگه‌یاند: "مانگی داهاتوو له ئه‌نقه‌ره دووه‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار ده‌كه‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی ئابووریی و ره‌خنه‌كان له‌وباره‌یه‌وه سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "باسی پاره‌ی نیشتمانیی ده‌كه‌ین كه نرخه‌كه‌ی گره‌نتیكراوه. ئه‌مه‌یان بۆ قووت ناچێ. هه‌ندێك له ئابووریناسه‌كان بۆ سوودگه‌یاندن به خاوه‌نه‌كانیان به خراپی باسی ئه‌م رێكاره ده‌كه‌ن".