ئیستانبوڵ-AA
دوای هەڵبژاردنەکانی ٩ی ئابی کینیا، ولیەم روتۆ بوو بە پێنجەمین سەرۆکی وڵاتەکە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کینیا بڵاویكردهوه، کۆی دەنگەکانی جێگری سەرۆکی وڵات، ولیەم روتۆ لە هەڵبژاردنەکاندا سەدا ٥٠،٤٩ و دەنگەکانی بەربژێری ئۆپۆزیسیۆن رایلا ئۆدینگا سەدا ٤٨،٨٥ بووە.
ئەگەر هیچ کەس لە بەربژێرەکان تانە لە ئەنجامەکان نەدات، ئهوا روتۆ لە ٣٠ ئابدا سوێندی یاسایی بوونە سەرۆک دەخوات.
لەلایەکی دیکەوە، لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا هاوپەیمانیی ئازیمیۆ کە پاڵپشتیی ئۆدینگا دەکەن بە ١٦٢ کورسی زۆرینەی بەدەستهێنا و هاوپەیمانیی کینیا کوانزا-ی روتۆ توانی ١٥٩ کورسی بەدەستبهێنێت.
هاوکات ١٢ کورسی لەلایەن سەربۆخۆکانەوە پڕکراوەتەوە و هەڵبژاردنی چوار کورسیش دواخرا.
لە کاتێکدا کینییەکان بە جۆش و خرۆشەوە چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوون کە ژماردنی دەنگەکانی چەند رۆژێکی خایاند، مەترسیی ئەوە لە ئارادابوو ئەو هەڵبژاردنەش هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی دیکە رووداوی توندوتیژی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
هێشتا نازانرێت رایلا ئۆدینگا، کە بەم هەڵبژاردنەوە پێنجەم هەڵبژاردنە چووەتە نێو رکابەری سەرۆکایەتی وڵاتەکە، تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدات یان نا.
- ولیەم روتۆ کێیە؟
ولیەم روتۆ کە زانستی ئاژەڵناسی و ژینگەیی خوێندووە و بە خاوهنكارێكی دەوڵەمەند ناسراوە، خۆی بە "پیاوی گەل" دەناسێنێت.
ئهو بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٢دا چووە نێو سیاسەتەوە و لە ساڵی ١٩٩٧ و لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا بووە پەرلەمانتار، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٧یشدا پاڵپشتیی رایلا ئۆدینگای کردبوو.
روتۆ کە لە دوای رووداوە توندوتیژییەکان و پێکدادانەکانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە دادگایی کرا، لەسەرجەم ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کرابوون، بێتاوان دەرچوو.
لە ساڵی ٢٠١٣دا، ولیەم روتۆ هاوپەیمانیی لەگەڵ سەرۆکی ئێستای وڵات، ئوهور کینیاتا پێکهێنا و پێکەوە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکان کرد و دوای بردنەوەیان وەکو جێگری سەرۆکی وڵاتەکە دەستبەکاربوو.
هەمان هاوپەیمانێتی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧دا، سەرەرای دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکان و بایکۆت کردنی لهلایهن ئۆپۆزیسیۆنهوه، هەڵبژاردنەکەیان بردەوە.
ئەو هاوپەیمانێتییەی کە روتۆ لەگەڵ کینیاتا درووستیان کرد، دواتر ناونرا پارتی ژوبیلی و هاوپەیمانێتییەکە لە ساڵی ٢٠٢٢دا خۆی لە بەربژێرکردنی روتۆ دزییەوە.
روتۆ بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا ببێته كاندید، پەیوەندی بە هاوپەیمانی یەکگرتووی دیموکراتی (UDA)یهوه کرد، بە بەردەوامی بههۆی سەروەت و سامانهكهیهوه دهبووه بابهتی گهرمی رۆژەڤ.
ولەیم روتۆ هاوشێوهی ئۆدینگا بە درێژایی ههڵمهتی هەڵبژاردنەکە سیاسەتی سۆسیالی دەوڵەتی زهقكردنهوه و بەڵێنی سەرلەنوی بنیاتنانەوەی ئابووریی وڵاتەکەی دا.
ئوهور کینیاتتا کە بۆ دووەم جار سەرۆکایەتی کرد و دەرفەتی خۆ بەربژێرکردنی لەدەستدابوو، لەم هەڵبژاردنەدا پاڵپشتیی رکابەری سەرسەختی رایلا ئۆدینگا-ی دهكرد.
news_share_descriptionsubscription_contact



