Hemın Othman Mohammed
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ره‌خنه‌ی له نوێنه‌ری باڵای ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فێدێریکا مۆگێرینی گرت به‌وه‌ی بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی توركیا بكات سه‌رنج له‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی ده‌خاته‌ڕوو و گوتی: "سه‌ره‌تا نه‌ده‌بوو خاتوو مۆگێرینی له ده‌ره‌وه قسه‌ی بكردایه. سه‌ره‌تا ده‌بوو خاتوو مۆگێرینی سه‌ردانی توركیای بكردایه. ده‌پرسم؛ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ئیتاڵیا بۆردومان بكرێت كاردانه‌وه‌ی چی ده‌بێت؟".
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی Rainews24ی ئیتاڵی، سه‌ركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی پێش و دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له رۆژانی داهاتوودا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، سه‌ردانی توركیا ده‌كات و گوتی: "سه‌ره‌تا نه‌ده‌بوو خاتوو مۆگیرینی له ده‌ره‌وه قسه‌ی بكردایه. سه‌ره‌تا ده‌بوو خاتوو مۆگێرینی سه‌ردانی توركیای بكردایه. كاتێک له به‌لجیكا شتێكی له‌و شێوه‌یه رووده‌دات، له پاریس كرده‌ی تیرۆریستی رووده‌دات، پێنج كه‌س 10 كه‌س ده‌كوژرێن، هه‌موویان روو ده‌كه‌نه ئه‌وێ، وا نییه؟ چی بوو، ته‌ماشای ئه‌وه ده‌كه‌ن چی رۆیشت. له توركیادا كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر دیموكراسیدا ده‌كرێت و له ئه‌نجامی ئه‌و كوده‌تایه‌دا 238 كه‌سمان شه‌هید ده‌بن. به‌داخه‌وه تا ئێستا نه له ئه‌ورووپا، نه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نه له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا هیچ كه‌سێك نه‌هاتووه‌ته توركیا. نه‌هاتوون سه‌ره‌خۆشیمان لێ بكه‌ن و حاڵی په‌رله‌مان ببینن. با بێن و حاڵی ئه‌م په‌رله‌مانه ببینن".
سه‌ركۆماری توركیا، داوای له مۆگێرینی كرد وه‌ك ئیتاڵییه‌ك هاوسۆزی خۆی نیشان بدات و گوتی: "ده‌پرسم؛ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ئیتاڵیا بۆردومان بكرێت كاردانه‌وه‌ی چی ده‌بێت؟ ئایا مۆگێرینی وه‌ك ئیتاڵییه‌ك ده‌ڵێت باشیان كرد، ده‌ڵێت نیگه‌رانم له‌وه‌ی قۆناغی یاسایی چۆن به‌رده‌وام ده‌بێت؟".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه فهتحوڵڵاچییەکان دزه‌یان كردووه‌ته ناو هه‌موو جومگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ته‌وه گوتی: "له‌م وڵاته‌دا خۆیان خزاندووه‌ته ناو هێزه چه‌كداره‌كان، رێكخستنه‌كانی ئه‌منیی و دادگا، جێی خۆیان له ناو دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا كردووه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌و ڤایرۆسانه نه‌هێڵین وپاكیان بكه‌ینه‌وه".