Rewa Mahmut Hasan
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2017
ئەنقەرە AA
له 177 ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باكووری سووریا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر درێژه‌ی هه‌یه، 278 ئامانجی رێكخراوی تیرۆريستی داعش بۆردومانکران و 15 تیرۆريستی رێكخراوه‌كه كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی کە له‌لایه‌ن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له 24ی ئابی 2016ەوە به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له باکووری سووریا ده‌ستی پێکردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بەئامانجی لەناو بردنی تیرۆریستان لەباکووری سووریا، گروپەکانی هێزی ئەرکی تایبەت کە پێکهاتوون لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەرێی وشکانیەوەو بە پاڵپشتی بۆردومانی ئاسمانی، توانراوە بەشێکی زۆری ئەلباب کۆنترۆڵ بکەن و بەردەوامن لە پاککردنەوەی ناوچەکە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تۆپخانەکان و ئامڕازەکانی دیکەی بۆردومانکردن کە سەربە فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی تورکیان، 258 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومان کرد کە وەک شوێنی حەوانەوە، پێگەی بەرگریی و ناوەندەکانی فەرماندەیی بەکاردەهێنران. هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزی ئاسمانیی تورکیا 20 پێگەی رێکخراوەکەیان کرد ئامانج کە وەک شوێنی حەوانەوە، پێگەی بەرگریی و ناوەندەکانی فەرماندەیی بەکاردەهێنران خاپوور کران لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تێکشکێنرا.
لەئەنجامی بۆردومانی تۆپخانەکان و هێرشە ئاسمانییەکان و شەروپێکدادانەکاندا 15 تیرۆریستی داعش کوژراون .