Mohammed Baqi Hussein
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم له‌وتارێكیدا كه له كۆڕبه‌ندی گه‌شتیاریی جیهان له ئیستانبوڵ پێشكه‌شی كرد گوتی: "گه‌شت و گوزار ئامرازێكی گرنگه له بونیاتنانی دۆستایه‌تی به‌هێز له‌نێوان كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان و به‌هێزبوونی په‌یوه‌نديیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. نزیكبوونه‌وه‌ی كولتوورییه‌كان، تاودان به په‌یوه‌ندییه ئابووریی و سیاسییه‌كان، په‌یوه‌ندی نزیكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ چالاكییه گه‌شت و گوزاریهكاندا".
یڵدرم داوای كرد تیرۆر بۆ مه‌به‌ستی له‌باربردنی كه‌رتی گه‌شتیاری به‌كارنه‌هێنرێت و هه‌مووان هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی سەقامگیربێت و برایه‌تی له‌نێو مرۆڤه‌كاندا بڵاوبكرێته‌وه.
یڵدرم گوتی: "ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه كه‌سانێك هه‌ن قسه‌و قسه‌ڵۆك سه‌باره‌ت به باری ئه‌منیی هه‌ندێك شوێن بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مانه كارێكی دروست نین".
- "ترسان له تیرۆر، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی تیرۆرستاندایه"
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ترسان له تیرۆر، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی تیرۆرستاندایه و گوتی: "هەر بۆیە بە شانازیەوە دەڵێم، ئەمریکا چەندە ناوچەیەکی سەقامگیر بێت تورکیاش بەهەمان شێوە. ئەورووپا و پاریس چەندە سەقامگیر بن ئیستانبوڵیش بەهەمان شێوە. بۆسنا چەندە ئارام بێت ئەنقەرەش بەهەمان شێوە. باک‌و چەندە ئارام بێت ئیزمیریش بەهەمان شێوە ئارامە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته وزه و تواناكان بۆ خۆشگوزه‌رانی ته‌رخانبكرێت نه‌وه‌ك جه‌نگ و گوتی: "وزە، سەرچاوە، تواناکانمان بۆ جەنگ و تانک و تۆپ و تفەنگ تەرخان ناکەین. پێویستە ئەوانە بۆ خۆشگوزارانی و بەختەوەری هاووڵاتییان و ئاییندەی گەشی منداڵانمان تەرخان بکەین. مێژوو و ئاییندە لەسەر ئەوە لێمان دەکۆڵنەوە".
یڵدرم رایگه‌یاند ناوه‌ندی گه‌شتی ئاسمانیی جيهان روو له توركیا ده‌كات و گوتی: "له ساڵانی 70كاندا ناوه‌ندی گه‌شتی ئاسمانیی ئه‌مریكابوو. له ساڵانی 80كاندا هاته رۆژئاوای ئه‌ورووپا. له ساڵانی 90كاندا بووه ئه‌ورووپا. له ساڵانی 2000كاندا ئیدی راست به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات دێت و به‌رده‌وامه. له ئێستادا ناوه‌ندی گه‌شتی ئاسمانیی روو له توركیا ده‌كات. ئه‌م مێژووه دووباره‌یه. سه‌رده‌مانێك له رێگای ئاوریشم و رێگای به‌هاراته‌وه كۆچی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بوو له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژئاوا. ئیستا دووباره ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ رۆژهه‌ڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه كۆچكردن له رۆژئاواوه بۆ رۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێكردووه. گه‌ر ده‌تانه‌وێت بڕۆن بۆ رۆژهه‌ڵات، یان رۆژئاوا، هه‌ر ده‌بێت به ئانادۆڵودا تێبپه‌ڕن، رێگایه‌كی دیكه نییه".