AA
05 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2016
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر ماڵێک لە شارۆچکەی بوجای سەربە پارێزگای ئیزمیر سێ تیرۆریستی سەر بە پارتی مارکسی لینینی کۆمۆنیستیی (MLKP-FESK) دەستگیرکران کە یەکێکیان ژنە و بەمەبەستی ئەنجامدانی تەقینەوە هاتبوونە ئیزمیر. هاوکات دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیرا کە توانایەکی زۆری وێرانکاری هەیە لەگەڵ چەند پێداویستییەکی درووستکردنی بۆمبدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیزمیر، لە ئەنجامی چاودێریکردنی پێکهاتەی (FESK) کە باڵی سەربازی (MLKP)یە، ئەوە زانراوە کە سێ تیرۆریست کە یەکێکیان ژنە و لە کۆبانێ مەشقی ئەنجامدانی تەقینەوەیان پێکراوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی تەقینەوە لە ئیزمیر هاتوونەتە شارەکە.
لەدوای تەواوبوونی پرۆسەی چاودێری کردنیان، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا بۆسەر ماڵێک لە شارۆچکەی بوجای سەربە پارێزگای ئزمیر، هەر سێ تیرۆریستەکە دەستگیرکران کە سەرگەرمی درووستکردنی بۆمب بوون و بڕێکی زۆر لە ماددەی (TATP)یان پێگیراوە کە توانایەکی زۆری وێرانکاری هەیە لەگەڵ پێداویستییەکانی درووستکردنی بۆمب و ژمارەیەک ناسنامەی ساختەدا.