Abdullah Shukur
24 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پرۆژەیەکی گەورە لە شاری ئادانا کرد و وتارێکی بۆ جەماوەر پێشکەش کرد.
"دەسەڵاتی تورکیا رێککەوتن لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی ناکات"
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "دوێنێ سەرۆکی پارتەکانی سیاسی لە پەرلەمان وتاریان پێشکەش کرد. یەکێکیان کە رێکخراوی تیرۆریستی لە پشتە، باسی شەڕی ناوخۆ دەکات، ھەروەھا باس لە رێککەوتنی دۆڵمەباخچە دەکەن. ئەم جۆرە رێککەوتنە لە کوێ ھاتووە؟. ئەم دەسەڵاتە ھیچ رێککەوتنێک لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی نەکردووە و ناشکات".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمە وەک گەلێک کە ھەرگیز بەھای مرۆڤایەتی خۆمان لەدەست نەداوە، ھەرگیز وەکو ئەوان ستەمکار نابین. چونکە ئێمە خاوەن باوەڕێکین کە مرۆڤ بە شکۆترین دروستکراو دادەنێین".