Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی له ئیدلب ناوچه‌كه كه خۆی لە بنەڕەتدا كێشه‌داره، رووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌كاته‌وه".
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له باڵیۆزی وڵاتان له توركیا خولوسی ئاكار رایگه‌یاند، به قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕن كه سه‌قامگیری و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی جیددی بوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی سووریایشه‌وه داواكاری سه‌ركۆماری توركیای به‌بیرهێنایه‌وه له میانی په‌خشی راسته‌وخۆی لووتكه سێقۆڵییه‌كه‌ی توركیا-رووسیا-ئێران له‌باره‌ی سووریا له تاران بۆ به‌زوویی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سووریا و گوتی: "هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی له ئیدلب ناوچه‌كه كه خۆی لە بنەڕەتدا، كێشه‌داره رووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌كاته‌وه. ئیدلب له لێواری قه‌یرانێكی نوێدایه. له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێران و هاوپه‌یمانانمان كارده‌كه‌ین بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتیی و سه‌قامگیری و به‌رگرتن له تراجیدیایەکی مرۆیی".