Fikret Kavğalı,Ozan Efeoğlu,Hemın Othman Mohammed
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2018
هاتای - AA
ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانی شارۆچكه‌ی به‌له‌ن سه‌ربه پارێزگای هاتای كه‌وتووته‌وه له رێگه‌ی ئاسمانیی و زه‌مینیه‌وه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ده‌درێت.
به هۆكارێك كه هێشتا نازانرێت له دارستانی شارۆچكه‌ی به‌له‌ن ئاگركه‌وتووه‌ته‌وه.
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به هێلیكۆپته‌رێك، فڕۆكه‌یه‌ك، 10 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه، بیلدۆزهرێك، گرێدهرێك، پێنج تانكه‌ری ئاو، سێ كارمه‌ندی ته‌كنیكی و ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه ده‌ستیان به كوژراندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كردووه.
ئاگره‌كه بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچەیەکی سەربە گوندەواری شارۆچكه‌ی به‌له‌ن.