30 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2016
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی جەنگیی رووسیا کایەی ئاسمانی تورکیا بەزاندووە.
بەپێی روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "دوێنێ فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری SU-٣٤ی رووسیا کایەی ئاسمانی تورکیای بەزاند. بەرامبەر بەم نابەرپرسیارێتییە جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم پێشھاتە لە ئەستۆی رووسیایە. لەوبارەیەوە دوێنێ شەو باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و ئیدانەی پێشیڵکارییەکە کراوە و ئیدانەش کرا".