Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2016
ئهنقهره / حهسهكه
پەیەدە لە رۆژئاوای فورات پشتگیری ئەمریكای لێبڕاوە و هەوڵەكانی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ رووسیا و بەدەست هێنانی پشتگیری ئاسمانی ئەو وڵاتە خێراتر دەكات.
لەئێستادا پەیەدە ئەو پشتگیرییەی لە ئەمریكا چاوەڕوانی دەكرد پێی ناگات و رووی بەرەو رووسیا وەرچەرخاندووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئانادۆڵو لە سەرچاوەیەكی نزیك لە پەیەدە وەری گرتووە، پەیەدە لەم هەفتانەی دواییدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا بەمەبەستی بەدەست هێنانی پشتگیری ئاسمانی لەپەیوەندیدایە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە داوە 16ی ئەم مانگە فەرماندەیەكی رووسی لەگەڵ ژمارەیەك سەربازدا، بەمەبەستی پشكنین سەردانی هێزەكانی پەیەدەی كردووە لە حەسەكە و داوایان لێكراوە بەدووری 30 كیلۆمەتر لەنزیك قامیشلۆوە، یەكەیەكی سەربازی رژێم پێكبهێنن.
سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندووە، دوای 5 رۆژ بەرپرسانی هەواڵگری رووسیا بەمەبەستی بەهێزكردنی هاوپەیمانی رژێم و پەیەدە و بەسەركردنەوەی كارەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ سەردانی شارۆچكەكەیان كردووە و لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە تا ئێستا نزیكەی 100 سەربازی رووسیان هێناوەتە قامیشلۆ كە تیمی تایبەتیشیان تێدایە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە رووسیا رژێمی سووریاشی بەشداركردووە لەو هاوپەیمانێتییەدا و سوورە لەسەر ئەوەی تاكڕەویی رژێم بە پەیەدە قبووڵ بكات.
كارەكانی فراوانكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ لەژێر كۆنتڕۆلی رووسیادایە و لەئێستادا نزیكەی 100 سەربازی رووسی لەو شارە جێگیرن. چاوەڕواندەكرێت دوای تەواوبوونی فڕۆكەخانەكە و زیادبوونی هێزی رووسی لەو شارۆچكەیە، كاریگەری رژێمیش لەو ناوچەیە زیاد بكات.