Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
ماددەی ١١ی پرۆژە یاسای ھەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا کە تایبەتە بە رێکخستنی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی پەرلەمان و سەرکۆمار، بە ٣٤١ دەنگی بەڵێ و ١٣٤ دەنگی نەخێر لەپەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەندکرا.
لە دەنگدان بۆ ماددەی ١١ی پرۆژە یاساکەدا ٤٨٣ پەرلەمانتار بەشدارییان کرد.
ئەنجامی دەنگدانە نھێنییەکە بە ٣٤١ دەنگی بەڵێ، ١٣٤ دەنگی نەخێر، ٥ دەنگی بەتاڵ، ٢ دەنگی ھەژمارنەکراو و یەک دەنگی بێلایەن، کۆتاییھات.
بەپێی ماددەی ١١، ٣ لەسەر ٥ی کۆی ئەندامانی پەرلەمان، دەتوانن بڕیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بدەن. ھەردوو ھەڵبژاردنی سەرکۆمار و پەرلەمانی پێکەوە ئەنجامدەدرێت.
لەچوارچێوەیەشدا ئەگەر ھات و لە خولی دووەمیدا، پەرلەمان بڕیاری ھەڵبژاردنی دەکرد، ئەوا سەرکۆمار دەتوانێت بۆ خولێکی دیکە خۆی کاندید بکات.
لە دۆخی بڕیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردندا ئەرک و دەسەڵاتەکانی پەرلەمان و سەرکۆمار تاوەکو ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆماری نوێ بەردەوام دەبێت.
ھەر خولێکی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار ٥ ساڵ دەبێت.
یڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا کاتژمێر ١٤:٠٠ بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەو ماددانەی پرۆژە یاساکە کە ماون، کۆببێتەوە.