Ramal Mahmood
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
- لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ٩٩ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ١٨ ئامانجی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران.
- لەئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بۆسەر ئامانجی دەستنیشانکراوی داعش دوو چەکداری ئەو رێکخراوە کوژران، بینایەک خاپوور کرا و ئۆتۆمبێلێک تێکشکێنرا.
- لەئاکامی هێرشی ئاسمانی هەلیکۆپتەرێکی هێزەکانی رژێم بە بۆمبی بەرمیلی بۆ سەر جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە تەل نایف، دوو جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەست دا و پێنج جەنگاوەری دیکەش بریندار بوون.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ٩٩ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ١٨ ئامانجی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەروویانەوە داعش، درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا دەستی پێکردووە، پێی نایە رۆژی ٦٤مینی.
سوپای تورکیا رایگەیاندووە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن بەپاڵپشتی چڕی وشکانی و ئاسمانی ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی تەل نایف، تەل تەل کالادجاه و تیلتانا بەڕادەیەکی باش پاراستووە کە دەکەونە باشووری عەکتارین لە مارع. کاروباری پووچەڵکردنەوەی مین و بۆمبی دەستی لەو ناوچانە بەردەوامن کە بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراون.
لەئاکامی هێرشی ئاسمانی هەلیکۆپتەرێکی هێزەکانی رژێم بە بۆمبی بەرمیلی بۆ سەر جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە تەل نایف، دوو جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەست دا و پێج جەنگاوەری دیکەش بریندار بوون.
لەئاکامی هێرشی داعش بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو بۆسەر ناوچەی ئاک بورهان لە باشووری رۆژهەڵاتی عەکتارین دوو جەنگاوەر گیانیان لەدەست دا و ٢١ جەنگاوەری دیکەش بریندار بوون و حەوت ئۆتۆمبێل تێکشکێنران. جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا ١٦٣ گەڕەکیان کۆنترۆڵکردووە کە رووبەرەکەی هەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
دوای دەستنیشانکردنیان بەپاڵپشتی هێزەکانی پشتیوانی گوللـە ئاراستەی ٩٩ ئامانجی داعش و ١٨ ئامانجی پەکەکە کرا و چەکدارانی ئەو دوو ڕێکخراوە گوشاریان بۆ هات و بنکەکانی مەشق و راهێنانشیان خاپوور کران. لەلایەن فڕۆکەکانی هێزە ئاسمانییەکانەوە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجام نەدرا، بەڵام فڕۆکەکان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لەناکاو لەئامادەباشی دابوون.
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆسەر ئامانجی دەستنیشانکراوی داعش، دوو چەکداری ئەو رێکخراوە کوژران، بینایەک خاپوور کرا و ئۆتۆمبێلێک تێکشکێنرا.
تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنییەکان بە پشتیوانی جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن ١٠ بۆمبی دەستییان لە ناوچە پاککراوەکان لەدەستی داعش پووچەڵکردەوە، لە دەستپێکی ئۆپۆراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا ٣١ مینی چێنراو و هەزار و ٣٤٦ بۆمبی دەستییان پووچەڵ کردووەتەوە.