Sangar Hamad Azeez
09 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
فڕۆکەکانی جەنگی سوپای تورکیا چوار ئامانجی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەکانی تەل عەلی، تەل ئەلحەوا و وەقوف لە باکووری سووریا لەناوبرد.
بە گوێرەی هەواڵێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، فڕۆکەکانی جەنگی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نێوان کاتژمێر ٩:٣٤ بۆ کاتژمێر ٩:٤٤ خولەک بۆردومانی ناوچەکانی تەل عەلی، تەل ئەلحەوا و وەقوف-یان کرد لە باکووری سووریا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا چوار ئامانجی داعش لەناو ببرێت.