Orhan Onur Gemici
21 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
ئۆپەڕاسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامن.
لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزە ئامنییەکاندا حەشارگەی چەند تیرۆریستێکی پەکەکە لە شارۆچکەی بایەزید-ی سەر بە پارێزگای ئاگری دەستنیشانکرا و لە رێگەی ئۆپەڕاسیۆنی ئاسمانییەوە چوار تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خران.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە لە پێناوی ئاسایشی هاووڵاتیاندا ئۆپەڕاسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامدەبێت.