ئاگری
ئەو بارهەڵگرانەی لە دەروازەی سنووری گیوبوڵاكەوە بەرەو ئێران، توركمانستان و ئازەربایجان دەرچوون، بەهۆی زریانی لەناكاوی بەفرەوە لە رێگای ئاوریشمی ژمارە دوو هەزار و 25 گیریان خواردووە.
بەهۆی دەرنەچوونیانەوە ئۆتۆمبێلەكان بەدرێژایی نزیكەی شەش كیلۆمەتر ریزیان بەستووە، تیمەكانی رێگای وشكانیش بەمەبەستی كردنەوەی رێگا بۆ ئۆتۆمبێلەكان دەستیان بەكار كردووە. هەندێ لە شۆفێرانیش ئۆتۆمبێلەكانیان لە قەراغی شەقامەكە پارك كردووە.
بەرپرسی لقی 123رێگای وشكانی فوئاد ئۆزتورك، لە لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگەیاند: "بەهۆی بارینی لەناكاوی بەفر و نائامادەیی شۆفێران بۆ ئەو زریانە بەفرەی هەڵیكردووە رێگاكە بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە".
ئۆزتورك ئاماژەی بەوە كرد كە كاتێك زریانەكە هەڵیكردووە، بارهەڵگرەكان ئامادەكاریان نەكردووە، تەنانەت تایەكانیان هاوینەن و زنجیریشیان نەبەستووە، بۆیە نەیانتوانیوە بە رێگەی ئاوریشمدا تێبپەڕن. بەهۆی داخرانی رێگاكەشەوە تیمەكانمان ناتوانن بگەنە ناوچەكە، لە ئیستادا پێنج ئۆتۆمبێل و 14 كارمەندی تیمەكانمان لە هەوڵی پاككردنەوەی رێگاكەدان.
یەكێك لەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەكەی لە رێگادا پەكی كەوتووە بەناوی چەلیك ئۆنەر، باس لەوە دەكات لە ئاگرییەوە بەرەو ئیغدر بەڕێكەوتووە و ماوەی سێ سەعاتە گیری خواردووە، دەشڵێت: "نان و چامان پێ نییە و سووتەمەنیشمان لە تەواوبووندایە".