17 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا، گوتارێکی پێشکەش كرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەو قۆناغە بە سکاڵاکردن لە وڵاتەکەمان لای کەسانی بێگانە و سەرقاڵکردنی گەلەکەمان بە درۆ و تۆمەت دەستی پێ کرد، دەچێتە لاپەڕەی گورزوەشاندن لە بەرژەوەندییەکانی گەل".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "وڵاتانی پێشکەوتوو لە دوای جەنگیی جیھانیی دووەمەوە لە لێواری گەورەترین قەیرانی ئابووریدان کە دیارە قەیرانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی بەدواوەدێت".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئەو ھاوڕێگایانەمان کە داکۆکی لە سوو دەکەن، من داوای لێبوردنیان لێدەکەم، چونکە ناتوانم لەگەڵ کەسانێکدا لە رێبازەکەم بەردەوامبم کە داکۆکی لە سوو دەکەن".