Abdullah Shukur
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
ئەنقەرە
لە شەڕ و پێکدادانەکانی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات، لە ناوچەی ئەلبابی باکووری سووریا، سەربازێکی تورکیا گیانی لەدەستدا و یەکی دیکەش برینداربوو.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات لە دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی باکووری سووریا، سەربازێکی تورکیا لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەلباب لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش گیانی لەدەستداوە و سەربازێکیش برینداربووە.
لە راگەیەنراوەکەدا سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی سەربازەکە کرا و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکە خوازرا.
ھاوکات راشگەیەنرا کە تاکو ئێستا شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەکە بەردەوامە.