Nuran Erkul Kaya
11 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2018
بورسا - AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی هێلی بۆریی گازی سروشتیی ترانس ئانادۆڵو كه به (TANAP) ناسراوه، 12ی حوزه‌یرانی داهاتوو رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
له میانی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كدا له شاری بورسا، ئاڵبایراك گوتی، "پڕۆژه‌ی تاناپ كه به پڕۆژه‌ی سه‌ده ناویده‌به‌ین، گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و ئه‌مڕۆ مزگێنیی رۆژی كردنه‌وه‌كه‌ی راده‌گه‌ینین كه 12ی حوزه‌یران ده‌بێت و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان و سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ و چه‌ندین به‌رپرس و وه‌زیری دیكه، ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامده‌درێت".
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌ورووپا ساڵانێكه باسی پڕۆژه‌ی نابوكۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێش نه‌چووه وگوتی، "به‌هه‌ماهه‌نگیی توركیا و ئازه‌ربایجان، ئه‌م پڕۆژه‌یه ئیدی ده‌ست به خزمه‌تكردن ده‌كات. به‌ڵام چۆن، به سه‌قامگیری، سه‌ركردایه‌تیی به‌هێز و ئاسۆی ڕوون. به‌م جۆره خه‌ونی ده‌یان ساڵه بوو به‌ڕاست و ئینشائه‌ڵڵا 12ی حوزه‌یران ده‌یخه‌ینه واری خزمه‌تكردنه‌وه".