Sangar Hamad Azeez
11 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ئەرمینیا چەندین ساڵە دژایەتی تورکیا دەکات. ئەگەر دەیەوێت لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە دەبێت واز لە هەڕەشەکردن لەسەر یەکپارچەیی تورکیا و کردارەکانی لە سەر سنوور بهێنێت، بەو پێیەش ئێمە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەین".
یڵدرم دوای کۆنگرەی لقی لاوانی ئاک پارتی نوێژی هەینی لە مزگەوتی گەورەی مەلیکە خاتوون لە ئەنقەرە ئەنجامدا و دواتر لە کاتی هاتنە دەرەوەی لێدوانی بۆ رۆژنامەنووساندا.
ناوبراو باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی کرد لەگەڵ وڵاتی ئەرمینیا و گوتی: "ئەرمینیا چەندین ساڵە دژایەتی تورکیا دەکات. ئەگەر دەیەوێت لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە دەبێت واز لە هەڕەشەکردن لەسەر یەکپارچەیی تورکیا و کردارەکانی لە سەر سنوور بهێنێت، بەو پێیەش ئێمە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەین".
یڵدرم لە بارەی بڕیاری جه‌هه‌په بۆ گواستنه‌وه‌ی یاسای ده‌سه‌ڵات بۆ دادگای ده‌ستووریی گوتی: "ده‌توانێت بیگوازێته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه جه‌هه‌په روو له دادگای ده‌ستووریی ده‌كات، مافی خۆیه‌تی، ده‌توانێت. ئه‌و چاكسازیه‌ی كردوومانه به ئاراسته‌ی جێبه‌جێكردنی گۆڕانكاری ده‌ستووریه ئه‌ویش له ئه‌نجامی ده‌نگدانی گه‌ل له 16ی نیساندا، ئه‌وه چاكسازییه كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه پێویسته. به ته‌واوه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كراوه، له‌و رووه‌وه دڵنیایین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم باسی لە هەموارکردنەوەی ژمارەیەک یاسا کرد لە پەرلەمانی وڵاتەکەی و گوتی: "په‌رله‌مان هه‌موارێكی په‌سه‌ندكرد كه كۆمه‌ڵێك یاسای وه‌ك جه‌ژنانه‌ی خانه‌نشینان، رێكخستنه‌وه‌ی سزاكان، لێبوردنی خوێندكاران و چه‌ندین بواری دیكه له‌خۆده‌گرێت. كاتێك به‌ڕێز سهركۆمار واژۆیكرد، ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه. جگه له‌مه هه‌موارێكی گشتگیری دیكه‌ی له‌م جۆه له‌ئارادا نییه".