Yusuf Koyun
25 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2021
ئادانا - AA
لە کۆی نۆ گومانلێکراو کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئادانا دەستگیرکران، پێنجیان دەستبەسەرکران.
ژمارەی ئەو گومانلێکراوانەی کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەی تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە کە لە ١٨ی شوباتدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستیپێکرد دەستگیرکراون، لەگەڵ دەستگیرکردنی گومانلێکراوێکی داواکراوی دیکەدا بەرزبووەوە بۆ نۆ کەس.
دوای تەواوبوونی رێوشوێنەکانی ئاسایش سەبارەت بە گومانلێکراوان کە پێنجیان بە رەگەز سووری و چواریان عێراقی بوون، رەوانەی دادگا کران.
سێ کەس لە گومانلێکراوان لە دوای لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی ئازادکران، پێنجیان لەلایەن دادگای ئێشکگرەوە فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکرا و یەکێکیشیان بە مەرج ئازاد کرا.