Rewa Mahmut Hasan
20 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لەسەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەستی کەوتووە، چەکدارانی داعش ئەمڕۆ سەعات ٤:١٥ ی ئێوارە چەکدارانی داعش بە دژە تانک هێرشیان کردۆتە سەر یەکە سەربازییەکانی نزیک لە بەعشیقە لە بنکەی سەربازی گەدۆ.
بە گوتەی ئەم سەرجاوانەی ئاژانسی ئانادۆڵو، هێرشەکە لەلایەن سیستەمێکی بەرگرییەوە پوچەڵ کراوەتەوە کە کرابووە سەر تانکەکانی ئەو یەکە سەربازیانە. دواتر هەمان ئەو تانکەی هێرشی کرابووە سەر، بۆردومانی تیرۆریستەکانی داعشی کرد و ٨ گولەی ئاراستە کردن و لەناو بینایەکدا ١٠ تیرۆریستی داعش کوژران.
ئەم سەرچاوانە رایانگەیاندووە کە چەکدارە تیرۆریستەکانی ناو بیناکە و چواردەوری هەوڵیاندا لەرێی ٧ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕەوە هەڵبێن و بۆ جارێکە دیکە کرانەوە ئامانجی هێرشەکانی سوپای تورکیا و چەندین تیرۆریست کوژران و بەوەش سەرجەم ژمارەی کوژراوانی داعش گەیشتە ٣٢ چەکدار.