ئەنقەرە
بولەند ئارینچ، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسانی دایەوەو ئاماژەی بە کردنەوەی بەشی کوردی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد.
ئارینچ گوتی "من وەک بەرپرسی کاروباری میدیاکان پیرۆزبایی لەئاژانسەکە دەکەم بۆ ھەنگاوێکی لە و شێوەیەی کە ناویانە، وەکو لەئاژانسەکەوە ئاگادارین چەندین مامۆستاو دکتۆرو سیاسەتوان و ئەوانەی ڕۆڵی بەرچاویان ھەیە لەتورکیاو ناوچەکە خۆشحاڵن بە کردنەوەی بە شی کوردی ئاژانسی ئانادۆڵو"
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەو جۆرە ھەڵسەنگاندنی کرد بۆ بەشی کوردی AA " لەڕێی ئەم ھەنگاوە سەرکەوتووەی ئاژانسی ئانادۆڵو، دەتوانرێ نزیکی و دۆستایەتی لەگەڵ ھاووڵاتیانی تورکیاو دراوسێکانماندا دروستبکرێ، ئەم ھەنگاوە شۆڕشێکی مەزنە".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا جارێکی دیکە سەرنجی وڵاتەکەی لەبارەی قەیرانی سوریاو ئەگەری پەماردانی ئەو وڵاتە دووپاتکردەوەو رایگەیاند: نابێ ئەو ھێرشە تەنیا بۆ لێدانی چەند بنکەیەکبێ و تەواو، نزیکەی زیاتر لەدوو ساڵە گەلانی سوریا دەچەوسێنرێنەوە، دەبێ ئیتر ھێرشەکە یەکلایی کەرەوەبێ بۆ کۆتایی ھێنان بە زوڵم و زۆری لەسوریا.