ستۆکھۆڵم
سەرۆکی ژووری کۆچ و کۆچبەرانی سوێد (ئەندرێس دەنیڵسێن) رایگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەیە ھاریکاریی ئەو سورییانە بکات کە لەبەر شەڕو نائارامی وڵاتی خۆیان بەجێ ھێشتووەو ئاوارە بوون.
ئەندرێس گوتی " سوریاییەکان دەتوانن لەسوێد وەکو پەنابەر بمێننەوەو خێزان و بنەماڵەکانیشیان بانگ بکەنە سوێدو داوای مافی پەنابەری بکەن بۆیان"
سەرۆکی ژووری کۆچ و کۆچبەرانی سوێد روونیکردەوە بەھۆی ئەوەی بارەگای نوێنەرایەتیان لەسوریادا نییە، لەوڵاتانی دراوسێی سوریا، نوێنەرایەتی و کۆنسوڵخانەکانیان کاروباری ئەو کەسانە رادەپەڕێنن کە دەیانەوێ وەکو پەنابەر بچنە سوێدەوە.
بەپێی سەرژمێریەک تائێستا ژمارە ئەو ئاوارانەی لەسوریاوە چوونەتە سوێد گەشتوونەتە ھەشت ھەزار کەس و تا ئێستا حکومەتی سوێدی زۆرترین مافی پەنابەری داوەتە سوریاییەکان.